زەمزەمەی زوڵاڵ
لە مێژبوو بە ئاواتەوە بووم ڕۆژێک بێت و سەرلەبەری شیعر و وتار و پەخشانەکانی سوارەی ئیلخانیزادە لە دووتوێی کتێبێکدا کۆبکەمەوە
فۆرماتە بەردەستەکان
جۆر و نرخ هەڵبژێرە
ناوەڕۆک
دەربارەی ئەم پەرتووکە
زەمزەمەی زوڵاڵ
پەرتووکی : زەمزەمەی زوڵاڵ
سەرجەم بەرهەمەکانی ( سوارە ئێڵخانی زادە)ـ
کۆکردنەوە و ڕێکخستنی : عبدالخالق یەعقوبی
لە مێژبوو بە ئاواتەوە بووم ڕۆژێک بێت و سەرلەبەری شیعر و وتار و پەخشانەکانی سوارەی ئیلخانیزادە لە دووتوێی کتێبێکدا کۆبکەمەوە و بیخەمە بەرچاوی خوێنەرانی تامەزرۆی ئەدەبیاتی ڕەسەن و لە هەمان کاتدا مۆدێرنی کوردی. سوارە کە به ڕاستی کۆڵەکەیەکی گەوره و گرینگی ئەدەبیاتی هاوچەرخی کوردی و پێشەنگی بزاڤی نوێخوازی کوردستانی ڕۆژهەڵاتە، لە ڕێگای بەرهەمەکانییەوە، سەرباری تەمەنی کەم و ژیانی پڕ چەرمەسەری، سەلماندوویەتی کە شایانی ئەوەیە شوێنێکی شیاوی لە خەزێنەخانەی کولتوور و ڕۆشنبیریی کوردی پێ بدریت، ئەووەشمان لەبیر بێت کە سەرلەبەری ئەم بەرهەمانە لە ڕەشتترین ڕۆژگاری دیکتاتۆری و ملهوڕیی ڕژێمی پاشایەتی ئێراندا نووسراون، کەچی پڕن لە نەفەسی جوانی و ژیانەوە و کۆڵنەدان، و لیوڕێژن لە ڕۆحی توێژینەوە و وردەکاری و زانستی بوون.
پەرتووکخانە لە مۆبایلەکەت
بۆ خوێندنەوە و گوێگرتن، ئەپەکە دابگرە
ناوەڕۆکی کڕدراوت بە پارێزراوی لە ئەپی Android و iOS بەکاربهێنە.





